رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆرسکیلێکی سێ تای لە گوندی بەردەکەڕی سنووری قەزای شارەزوور، 7 هاونیشتمانی بریندار بوون.
سامان سابیر، بەرپرسى بەشى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەى شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور، ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "7 برینداریان هێنایە لای ئێمە، پێنجیان هێڵدرانەوە و دووانیان رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران".
ماتۆرسکیلە سێ تایەکە 9 کەسی لەسەر بووە. سامان سابیر دەڵێت، "سەرنشینەکان دانیشتووی سنووری شارەزوورن و بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنووری گوندی بەردەکەڕ".
ئەوانەی برینداربوون دوو ژن، دوو پیاو و سێ منداڵن.
بەرپرسى بەشى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەى شەهید رەئووف بەگ ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دووانەی رەوانەی سلێمانی کراون، ژن و پیاوێکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ