لە هەولێر ئەگەری خۆڵبارین و لە دهۆکیش تاوەباران هەیە

06-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سبەی لە هەندێک ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک تاوەباران دەبارێت و کاریگەریی تۆزوخۆڵیش لە هەولێر، کەرکووک و گەرمیان زیاتر دەبێت.
 
رۆژی شەممە، 6ـی ئایاری 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە بەهۆی چالاکبوونی خێرایی باوە لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی دوای نیوەڕۆ خێرایی با لە گەرمیان دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و دەبێتە هۆی خۆڵبارین؛ لە سنووری هەولێر و کەرکووکیش خێرایی با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارین.
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری تاوەبارانی بەهارە هەیە. بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 32 پلەی سیلزی
- سلێمانی؛ 31 پلەی سیلزی
- دهۆک؛ 31 پلەی سیلزی
- کەرکووک؛ 35 پلەی سیلزی
- هەڵەبجە؛ 31 پلەی سیلزی
- زاخۆ؛ 30 پلەی سیلزی
- سۆران؛ 29 پلەی سیلزی
- گەرمیان؛ 39 پلەی سیلزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە دوا قۆناخی نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووکداین

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، لە ماوەیەکی کورتدا هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی (کەرکووک - پێشابوور - تورکیا) دەستپێدەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە دوایین قۆناخی نۆژەنکردنەوە و چاکسازی بۆرییەکەدان؛ ئاماژە بەوەش دەکات، توانای بۆرییەکە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.