رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە بە گوتەی قایمقامی هەولێر بۆ رووداو 228 دووکان سووتاون. هاوکات دوو لیژنە بۆ دیاریکردنی زیانە ماددییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێندراون.
بەپێی زانیارییەکان رووداو، لیژنەکەی کە بۆ دیاریکردنی زیانە مادییەکانە، ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێت و ئامارەکە رادەگەیێنێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، ئێستا مەترسی نەماوە ئاگر دروست ببێتەوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن "بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی 372 دووکان سووتاون، بەڵام ئەوە ژمارەی کۆتایی نییە."
دواتر قایمقامی هەولێر لەڕێگەی رووداوەوە رایگەیاند ئەو ژمارەیە هەڵە بووە و ژمارەی راستیی دووکانە سووتاوەکانی قەیسەریی هەولێر 228 دووکانە."
"تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیارنییە." قایمقامی هەولێر وای گوت.
بازاڕی قەیسەری هەولێر کە دەکەوێتە نێوەڕاستی شارەکەوە ژمارەی دووکانەکانی زیاترە لە چوار هەزار دووکان. قایمقامی هەولێر دەڵێت، ئەو ژمارە دووکانەی سووتان و ئاماری سەرەتایین و دەکرێت دواتر گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
ئێستا بازاڕەکە بە تەواوی داخراوە و هێزە ئەمنییەکانی لێ جێگیرکراون. قایمقامی هەولێر بە رووداوی گوت، "تاوەکو لیژنەکان بە وردی زیانەکان دیاری نەکەن، رێگە نادەین خەڵک بچێتە نێو بازاڕەکەوە."
قایمقامی هەولێر داوای کرد، هاونیشتمانییان هاوکاریان بن لە دروستنەکردنی ئاستەنگی بۆ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە. گوتیشی، "دەیان ملیۆن دۆلار زێڕ و پارەی کاسبکاران لە بازاڕەکەدا پارێزراون و دزییەک نەکراوە شایانی باس بێت."
نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە، بەشێوەیەکی تایبەت کە کەرەستەی تایبەت و جیای لە بازاڕەکانی دیکە پێویستە، نۆژەن دەکرێتەوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر تیمەکانی شارەوانی داوایان لە کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری کردبوو کە پەردە بەکارنەهێنن و لایببەن. قایمقامی هەولێر گوتی، "ئەو پەردانە ئەگەر هۆکاری ئاگریش نەبن، هۆکاری زوو تەشەنەکردنی ئاگرەکەن."
بازاڕی قەیسەری یەکێکە لە بازاڕە گەورەکانی شاری هەولێر و پێشتریش دووجار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تێیدا روویداوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ