بەهۆی هەورە برووسکەوە کارکردن لە هاتووچۆی هەولێر راگیرا

06-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی لێدانی هەورە برووسکە لە لە تاوەری ئینتەرنێت، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییانیان راگرتووە.
 
هەورە برووسکەکە کاژێر 10:30ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06-05-2024 بەشێوەیەکی "بەهێز" لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێری داوە.
 
هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانیان نەکەن تاوەکو هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەخەنەوە کار کە کاتەکەی دیاری نەکراوە.
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە برووسکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."