رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی تووندی خۆڵبارین لە سنووری پاريزگای کەرکووک 207 کەس باری تەندروستییان تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوێنێ دووشەممەوە نەخۆشخانەکانمان پێشوازییان لە207 کەس کردووە کە کێشەی هەناسە تووندیان هەبووە".
گوتیشی: "جگە لە چەند کەسێک کە پێویستیان بە مانەوە هەبووە بۆ چەند کاژێرێک، ئەوانەی دیکە سەرجەمیان هەر زوو دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاونەرەوە ماڵەوە".
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی گرتووەتەوە، ئاستی بینین لە رێگاکانی دەرەوەی پارێزگاکە بۆ 200 مەتر کەمبووەتەوە. هاوکات چەندین رووداوی هاتووچۆ روویانداوە.
هەرچەندە هێشتا کەشی خۆڵبارین کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەمڕۆ شەپۆلە تووندەکە لاوازبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ