کەشناسی: خۆڵبارین لاواز دەبێت و لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

06-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ خۆڵبارین لاواز دەبێت و سبەی کۆتایی دێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک. ئەگەری باران لە ناوچەی شاخاوییەکان و سەنتەری قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە".
 
لەبارەی ئەو خۆڵبارینەی دوو رۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووە، کەشناسی دەڵێت: "لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت و زیاد بوونی خێرای باش کۆتایی دێت".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کردووە و رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی کەشناسی بێت، سبەی خۆڵبارین لە هەرێمی کورستان نابێت و کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کە شناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دوای نیوەڕۆ تاوەکو پێش کاژێر 08:00ـی ئەمشەو، لە هەموو ناوچەکان ئەگەری باران و هەورە برووسکەی ناوبەناو هەیە".
 
ئەو کەشناسە پێشبینی کرد، ئەمشەو دۆخی هەرێمی کوردستان سەقامگیر بێتەوە و سبەی کەشوهەوا ئاسایی بێت و ئاسمان ساماڵ بێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ 3 بۆ 5 پلەی نزم بووەتەوە و سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.