کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: دەبێت هەرێمی کوردستان لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان هاوکارمان بێت

06-06-2024
نەهرۆ محەممەد
کەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
کەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، دەبێ بارگرانیی ئاوارە و کەمپەکان لەسەر هەرێمی کوردستان سووک بکەن و هەرێمی کوردستانیش لە هەموو پرۆژەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشداربێت. 
 
کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 06-06-2024، میوانی بووڵتەنی کاژێر یەکی تۆڕی میدیایی رووداوی بوو، باسی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان کرد و لە سەرووی هەموویانە ئاوارەکانی شنگال و گوتی: "دۆخی شنگاڵ تۆزێک ئاڵۆزە؛ بەڵام ئێستا پێشوەچوونێکی بەرچاو لەبارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری شنگال هەیە". 
 
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەم ساڵ، دۆسیەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات.
 
کەریم نووری گوتی، نزیکەی 29 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون، کە زۆربەیان خەڵکی شنگالن. لە سلێمانی تەنیا یەک کەمپ ماوە، ئەویش لە چەند رۆژی کەمی داهاتوو دادەخرێت. لە دهۆک 16 کەمپ  و لە هەولێر 6 کەمپ ماون. دەبێ ئەو بارگرانییەی لەسەر هەرێمی کوردستانە سووک بکەن، کە لە 2014وە ئاوارەکان روویان لێکردووە، بارگرانی گەورە کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
هاوکات، جەختی لەوەکردەوە، بە هاوئاهەنگی و هاوکاری هەر سێ لایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان. بۆیە پەرۆشن عێراق خاڵی بێت لە کەمپ و ئاوارەکان.  گوتیشی: "دەبێ هەرێمی کوردستان لە هەموو پرۆژەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشداربێت."
 
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق  باسی عێراقییەکانی کەمپی هۆڵ-ی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کرد و گوتی دوێنی نزیکەی 900 کەسیان گەڕێنرانەوە، لە سەنتەری شیاندنەوەی جەدعە لە باشووری موسڵ دەدانرێن، دوای شیاندنەوە دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.
 
کەریم نووری ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی گەڕانەوە لە هۆڵ بەردەوامە؛ دوای وردبینی ئەمنیی تەواو. ئێستا نزیکەی 20 هەزار عێراقی لە هۆڵ ماون. ئەوانەشی لە هۆڵ بوون و گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان هیچ پێشلکارییەکی ئەمنیان تێدا تۆمار نەکراوە.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند چەکدارێکی دەستەی تەحریر شام. وێنە: AFP

رووسیا بۆ رووداو: سووریا بووەتە گۆڕەپانێک وڵاتانی رۆژئاوا تواناکانیان تێیدا تاقیدەکەنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی لە چەند رێگەیەکەوە لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و رێگریکردن لە فراوانبوونی گرژییەکان. دەشڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا وڵاتەکە وەکو گۆڕەپانێک بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانیان بەکاردەهێنن.