دایکی ئەو کچەی کە خۆی کوشتبوو دۆزرایەوە

06-07-2021
هونەر رەشید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو کچێکی 21 ساڵ بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە لە دهۆک خۆی کوشت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دایکی ئەو کچە رۆشتبووە گۆڕستان و ماوەی 10 کاژێر دیار نەمابوو، دواتر کەسوکارەکەی بە یارمەتیی پۆلیس لە رۆژئاوای دهۆک دۆزرایەوە.
 
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو کچێک بە ناوی ئادار وەلید خۆی کوشت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دایکی کچەکە ماڵەوە بەجێدەهێڵێت و دوای گەڕان و بەدواداچوونمان لە بێسرێ دۆزیمانەوە".
 
بەهار محەممەد فاتیح ناوی دایکی کچەکەیە کە نزیکەی هەشت کیلۆمەتر بە پێ دوور کەوتووەتەوە بەرەو گۆڕستانی گوندی بوتیا.
 
وەلید تەیار، باوکی ئەو کچەی کە خۆی کوشت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچەکەیان نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبووە و نزیکەی 15 جار نەشتەرگەریی بۆ کرابوو، دوایین نەشتەرگەری مانگێک پێش ئێستا بووە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە