راوێژکارێکی پێشووی ترەمپ: پێویستە هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش واژۆ بکەن

06-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەلید فارس، راوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیازی واژۆکردنی "رێککەوتنێکی بەرگریی هاوبەش" دەکات لەنێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی میلیشیاکان.
 
وەلید فارس، رۆژی یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، لە ئێکس نووسی: "پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق، دژی هەڕەشەی میلیشیا جیهادییەکان لە سنوورە نێودەوڵەتییەکاندا، رێککەوتنێکی بەرگریی هاوبەش واژۆ بکەن."
 
فارس لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئاماژەی بە رێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ کردووە و دەڵێت: "مادام هەندێک کەس کار بۆ سڕینەوەی سایکس-پیکۆ دەکەن، باشە، با پێداچوونەوەکە لەژێر یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەستپێبکات."
 
راوێژکارەکەی پێشووی ترەمپ، لە تویتەکەیدا هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆر و بەرپرسی ئەمریکی تاگ کردووە، لەوانەش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران.
 
وەلید فارس، شرۆڤەکارێکی سیاسیی لوبنانی-ئەمریکییە و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی 2016دا راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ بووە. ئەو بە شرۆڤەکانی لەسەر پرسەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دژە تیرۆر ناسراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.