رووداو دیجیتاڵ
بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە رووماڵی رێوڕەسمی چەکدادانی گرووپێکی پەکەکە بکەن فۆڕمێک راگەیێندرا. کۆمیتەی ئامادەکاری رێوڕەسمەکە دەڵێت: "هەڵسەنگاندن بۆ رۆژنامەڤانەکان دەکرێت".
فۆڕمەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن "کۆمیتەی ئامادەکاری رێوڕەسم"ـی چەکدادانەکەوە بڵاوکراوەتەوە و رۆژی رێوڕەسمەکە دیاری نەکراوە و نووسراوە "لە زووترین کاتدا دەبێت".
هەموو رۆژنامەڤانانی نێوخۆ و دەرەوە مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیان هەیە.
کۆمیتەی ئامادەکاری رێوڕەسمی چەکدانانەکە دەڵێت: "هەڵسەنگاندن بۆ ناوی رۆژنامەڤانەکان دەکرێت، دواتر ئاگادار دەکرێتەوە کە دەتوانێت رووماڵ بکات یان نا".
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، گرووپێک گەریلای پەکەکە چەک دابنێن ئەوەش وەکو "نیازپاکی" بۆ بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەی ئاشتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ