کشتوکاڵی ورمێ: بەرهەمی تەماتەمان دەگاتە 400 هەزار تۆن

06-08-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ورمێ دەڵێت، وەرزی لێکردنەوەی تەماتە لە کێلگە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی تەماتە لەو پارێزگایە بگاتە 400 هەزار تۆن.
 
خەسرەو شەهبازی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەم ساڵ پێنج هەزار و 300 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو پارێزگایە بە تەماتە چێنراوە.
 
شەهبازی گوتی، لە سنووری پارێزگای ورمێ 30 کارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتە هەیە و بەشی زۆری لەلایەن کارگەکانەوە دەکڕدرێت. گوتیشی، لەنێوان 45٪ بۆ 50٪ـی بەرهەمەکە لە نێوخۆی پارێزگای ورمێ بەکاردەهێنرێت و بەشێکی رەوانەی پارێزگاکانی دیکەش دەکرێت.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ گوتی، زۆرترین تەماتە لە سنووری شارەکانی ورمێ، میاندواو و شاهیندژ بەرهەم دێت.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، لە هەر هێکتارێکدا 70 تۆن تەماتە بەرهەم دەهێنرێت و تێکڕای بەکارهێنانی تەماتە بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا لەو پارێزگایە 50 کیلۆگرامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.