لە لوڕستان 24 کەس بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانەکان دادگایی دەکرێن

06-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی لوڕستان رایگەیاند، 24 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون کە دەستیان لە سووتاندنی دارستانەکانی پارێزگاکەدا هەبووە و رادەستی دادگە کراون.
 
سێشەممە 6ی ئابی 2024 حوسێن میرزایی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە چوار مانگی رابردوودا 86 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە تۆمار کراون، بەهۆیەوە 2941 هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی سنووری پارێزگاکە سووتاون.
 
حوسێن میرزایی گوتی، زیاترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە و هەروەها زیاترین رووبەری سووتانی دارستانەکان لە سنووری شاری چگێنی بووە. گوتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان 95%ی ئاگرکەوتنەوەکان هۆکاری مرۆیی لەپشتە و بەشێکیان بەئەنقەست بووە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، 24 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە دەستیان لە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی پارێزگاکەدا هەبووە و بەمەبەستی دادگەییکردنیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی داد کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.