جێگرى نوێنەرى سکرتێرى گشتیی UN: گرنگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان زیاتر دوانەکەوێت

06-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، گرنگە هەڵبژاردنێکى رێکخراو بەگوێرەى وادە دەستوورییەکان هەبێت، بەتایبەت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەبێ دواکەوتنى زیاتر و دەشڵێت، "لەگەڵ کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان پاڵپشتیى پێویست پێشکێش دەکەین."
 
رۆژی 6ى ئەیلوولى 2023 کلاودیۆ کۆردونى، جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق  بۆ کاروبارى سیاسى و هاوکارى هەڵبژاردن بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "پێشتر جەختمان لە گرنگیى هەڵبژاردنێکى رێکخراو کردووە بەگوێرەى وادە دەستوورییەکان بۆ هەر دیموکراسییەکى کارا، بەتایبەت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەبێ دواکەوتنى زیاتر."
 
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان 25ى شوباتى 2024ى دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
 
کلاودیۆ کۆردونى گوتى، "ئێمە وەکو هەمیشە لەگەڵ کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کار دەکەین بۆ پێشکێشکردنى پاڵپشتیى پێویست."
 
رۆژی 30ى ئایارى 2023 دادگەى باڵاى فیدراڵى بڕیاری دا بە "نادەستووریبوون"ی یاسای ژمارە 12ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان کە لە 9ى تشرینى یەکەمى 2022 دەرکرا، بەوپێیەش بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان هەڵوەشایەوە و دەبێت کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەو هەڵبژاردنە بکات.
 
بڕیارە 10ى ئەیلوول کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق خشتەى کارى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان رابگەیێنێت و هەر لەم مانگەدا کۆمیسیۆن دەرگاى ناو تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتیەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.