رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەکە دەڵێت، سێ چادر سووتاون.
موقەدەم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە کاژێر 07:20ی بەیانی ئەمڕۆ کەوتەوە، بەو هۆیەوە سێ چادری ئاوارەکان بە تەواوی سووتان."
کەمپی بێرسڤێ ئاوارەکانی شنگالی تێدان. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی، "تیمەکان لەکاتی خۆیدا چوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێگەیان نەداوە زیانی گیانی هەبێت."
بە گوتەی جەمال هەسن، لە رووداوەکەدا زیانی مادی بە ژمارەیەک لە ئاوارەکان گەیشتووە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
هێشتا دیار نییە هۆکاری ئاگرەکە چی بووە، بەڵام بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ دەڵێ: "بە ئەگەری زۆرەوە شۆرتی کارەبا هۆکارە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ