ئێران بەردانەوەی ئاوی بەنداوی سەردەشتی بۆ سنووری ئیدارەی راپەڕین راگرت

06-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی دوو مانگ لە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی سەردەشت بۆ دەڤەری پشدەر لەلایەن ئێرانەوە، ئەمڕۆ ئاوەکە بە تەواوی گیرایەوە و بۆ ماوەیەک کێشەی بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروستکرد.
 
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەفتەکانی پێشوو رۆژانی هەینی ئێران ئاوەکەی دەگرتەوە، بەڵام شەممە و رۆژانی دیکە بەری دەدایەوە، ئەمڕۆ شەممەیە ئاو بەرنەدراوەتەوە و بە تەواوی گیراوەتەوە".
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی قەڵادزێ لە ئیدارەی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ رایگەیاند: "بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە زێی بچووک، ژمارەی پەمپەکانی پڕۆژەکەمان کەمکراوەتەوە و ئاوپێدان بە هاونیشتمانییان وەستاوە".
 
سەلام عومەر دەڵێت: "دۆخی دابەشکردنی ئاو لە قەڵادزێ ئاسایی بووەتەوە، هەر گەڕەکێک لەکاتی خۆیدا ئاوی پێنەدرابێ قەرەبوو دەکرێتەوە".
 
زێی بچووک سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی نزیکەی 100 هەزار دانیشتووی قەڵادزێیە. جگە لەوەش، ئاوەکە سوودی زۆری لێ وەردەگیرێت بۆ کشتوکاڵ و حەوزەکانی ماسی و ئەوەیشی لەوانە زیاد بێ دەڕێژێتە بەنداوی دووکانەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.