فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و جەخت لە پەیوەندییە سەربازییەکان دەکاتەوە

06-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی کرد، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
 
سێنتکۆم لەبارەی کۆبوونەوەی کووپەر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی رایگەیاند، "کووپەر تیشکی خستە سەر رۆڵی هەرێمی کوردستان و گوتی، ئەوان هاوپەیمان و هاوبەشی سەرەکیی ئەمریکان لەم ناوچەیە و ئێمەش لێرە پابەندین بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و ئارامیی هاوپەیمانەکانمان."
 
سەردانەکەی براد کووپەر بۆ هەولێر، بە گوتەی سێنتکۆم، لە چواچێوەی بەسەرکردنەوەی تەواوی ناوچەی کاری سێنتکۆم بوو، کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەشێکی نێوەڕاستی ئاسیا دەگرێتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی رۆژی سێشەممەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و براد کووپەر "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و سووريا و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."‌
 
لە کۆبوونەوەی نێوان ئەدمیراڵ کووپەر و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا "وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا،" ئەوە بە گوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
فەرماندەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و سەردانیکردنی کەمپی هۆل سەردانی رۆژئاوای کوردستانیشی کرد.
 
سێنتکۆم دەڵێت، کووپەر رایگەیاند، "بە سوپاسەوە بۆ ئەو پێشکەوتنە گەورانەی هاوبەشەکانمان بەدەستیان هێناوە، کۆی ژمارەی دانیشتووانی کەمپەکانی هۆل و رۆژ بۆ یەکەمجار بۆ خوار 30,000 کەس دابەزیوە." گوتیشی، "گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، کاریگەریی تووندڕۆیان کەمدەکاتەوە، بە تایبەتی لە نێو ژنان و منداڵان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە