لە زاخۆ دوو ئۆتۆمبێل، فڕنێک و کەمپێکی ئاوارەکان ئاگریان گرت

06-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێ، تەنیا ئەمڕۆ دوو شوێن و دوو ئۆتۆمبێل لە ئیدارەکە ئاگریان گرتووە. باسی لەوەشکرد: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 400 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون."
 
رۆژی شەممە، 06ـی ئەیلوولی 2025، ئەڤیندار عیزەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە چوار شوێنی جیاوازی ئیدارەکە ئاگرکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هەموویان دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانیان."
 
یەکەم ئاگرکەوتنەوە کاژێر 06:45ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو. ئەڤیندار عیزەت گوتی: "ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی 'قەسرێ زەر' ئاگری گرتبوو، زیانی مادی هەبوو، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو."
 
هەر ئەمڕۆ لە زاخۆ نانەواخانەیەکیش ئاگری گرت. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی: "فڕنی نانەکە دەکەوێتە گەڕەکی ئەردەوان، زیانی مادی زۆری هەبوو و زوو کۆنترۆڵ کرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێشتا هۆکاری ئاگرەکەش نەزانراوە."
 
کاژێر 07:20ـی بەیانی، ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ 2ـی ئاوارەکان کەوتەوە. ئەڤیندار عیزەت باسی لەوە کرد: "ئەو کەمپە ئاوارەکانی شنگالی تێدا دەژین، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ چادری ئاوارەکان بە تەواوی سووتان."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی: "تیمەکان لە کاتی خۆیدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێگەیان نەداوە زیانی گیانی هەبێت، بەڵام زیانی مادی بە ژمارەیەک لە ئاوارەکان گەیشتووە، ئاگرەکە زوو کۆنترۆڵ کراوە و هێشتا هۆکارەکەشی دیار نییە."
 
لەبارەی ئاگرکەوتنەوەی چوارەمەوە، ئەڤیندار عیزەت ئاماژەی بەوەدا، "کاژێر 10:50ـی بەیانی لە ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ رووی دا، کە دووبارە سووتانی ئۆتۆمبێل بوو، ئاگرەکە بەهۆی جۆری بەنزینەکەوە بووە، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە."
 
بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بۆ رووداو، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە 400 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویان داوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە