کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت؛ "12ی مانگ لە چەند شوێنێک باران دەبارێت"

06-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلە دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سێشەممەوە پلەی گەرما لە هەموو هەرێمی کوردستان دەچێتە خوار 40 پلەی سیلیزی و پێشبینی بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەک دەکرێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە دەڵێت، "پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشوهەوا ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە سێشەممەوە پلەی گەرما لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت بۆ خوار 40 پلەی سیلیزی. لە شەودا کەشێکی تەواو فێنک دەبێت و بەگشتی هەموو کەس هەست بە گۆڕانی کەشەکە دەکات."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، لە نیوەڕۆی هەینی 12ی ئەم مانگەوە "ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، بەتایبەت باتیفا، هەروەها دەڤەری باڵەکایەتی و حاجی ئۆمەران لە هەولێر هەیە، بەڵام سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە و ئەو رێژەیەش دەبارێت کەمە و ناگاتە سێ ملیمەتر."
 
لە هەرێمی کوردستان سەرەتای وەرزی بارانبارین دەکەوێتە مانگی ئەیلوول، بەتایبەت دوای 21ی مانگ، کە دەکەوینە وەرزی پاییزەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی 
کەرکووک: 40 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.