11 گوندی شنگال قوتابخانەیان نییە

06-10-2020
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
بۆ گەیشتنە قوتابخانە، دەبێت قوتابیان نزیکەی هەشت کیلۆمەتر ببڕن
بۆ گەیشتنە قوتابخانە، دەبێت قوتابیان نزیکەی هەشت کیلۆمەتر ببڕن
نیشانەکردن شنگال خوێندن قوتابخانە
A+ A-
 
رووداو - شنگال

11 گوند لە شنگال قوتابخانەیان نیە و قوتابییەکانیان هەشت کیلۆمەتر دەبڕن تا دەگەنە قوتابخانە. 
 
لە گوندی زیروەی بناری چیای شنگال 30 قوتابی هەن کە لەبەر نەبوونی قوتابخانە لە گوندەکەیاندا و دووریی رێگەی قوتابخانە تەنیا 10یان دەخوێنن.
 
سەعدی خەیری چوار سالە بە ئەسپ هەشت کیلۆمەتر دەبڕێت و خۆی دەگەیێنێتە قوتابخانە.
 
سەعدی خەیری، قوتابییە و دەڵێت، "بە ئەسپ بە 20 تاوەکو 30 خولەک دەگەمە قوتابخانە. داوا دەکەین قوتابخانەیەک لە گوندەکەمان دروست بکەن. تا دەگەمە قوتابخانە ماندوو دەبم."
 
زینە جەلال، قوتابییەکی دیکەی گوندی زیروەیە و دەڵێت، "دەمانەوێت لیرە قوتابخانەیەکمان بۆ بکەنەوە. رێگەکە دوورە و ئۆتۆمبێلمان نییە."
 
لە گوندی شۆرکەیش لە سنووری شارۆچکەی سنوونێ 150 قوتابی هەن و رۆژانە لە کاتی دەوامدا دەچنە سەر رێگە و دەست لە ئۆتۆمبێل رادەگرن تاوەکو بگەنە قوتابخانە.
 
حیزەت ئیلیاس، قوتابییەکی گوندی شۆرکەیە و دەڵێت، "داوا دەکەین قوتابخانەیەکمان بۆ دروست بکەن. رۆژانە لەسەر رێگە دەوەستین تا ئۆتۆمبێل سوارمان بکەن و لە دەوام دوا دەکەوین."
 
لە 11 گوندی باکووری شنگالدا 800 قوتابی هەن و هەموو ئەو گوندانەیش قوتابخانەیان تێدا نییە.
 
سەلام حوسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی گوهبەرە و دەڵێت، "قوتابخانەکەی ئێمە 80 قوتابیی هەیە. ئەوە شەش ساڵە ژمارەی قوتابییەکانمان زیاد بووە و دەبوو قوتابخانەی دیکەمان بۆ بکرێتەوە."
 
نزیکەی هەزار مامۆستای زمانی کوردی لە پەروەردەی شنگالدا هەبوون و رۆژانە بە تەنیا 80 مامۆستا گەڕاونەتەوە شنگال لە 18 قوتابخانەدا دەوام دەکەن.
 
خدیدە جوکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ساڵی داهاتوو قوتابخانەکانمان باشتر دەبن، لەبەر ئەوەی گەلێک مامۆستا هاتوونەتە شنگال. ناڵێم کێشەی قوتابییان چارەسەر دەبێت. کێشەی زۆر گوند هەر دەمێنێت، چونکە مامۆستایان نییە."
 
بەر لە ساڵی 2014 ژمارەی قوتابخانەکان 91 قوتابخانەی خوێندنی کوردی لە شنگال هەبوون، ئەمساڵ 18 قوتابخانەیان کراونەتەوە و زۆربەیان داخراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.