بازاڕی لەنگەی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

06-10-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، گەورەبازاڕی لەنگەی هەولێر كە رۆژانە هەزاران كەس سەردانی دەكەن، نۆژەن دەكرێتەوە. دەشڵێت، "دەنگۆی کردنی بە بازاڕێکی هاوچەرخ راست نییە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 06-10-2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە مەبەستی دووبارە رێكخستنەوەی لەسەر شێوازێكی سەردەمیانە و نوێ، گەورەبازاڕی لەنگەی هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە؛ بە جۆرێک سوودی بۆ دووكاندار و خاوەنكار و کڕیاران بازاڕەكەش هەبێت."
 
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی بۆ دووبارە رێكخستنەوەی شوێنە گشتییەكانی شارەكە، شەوی رابردوو کاری نۆژەنکردنەوەی گەورەبازاڕی لەنگەی هەولێر دەستیپێکرد.
 
پڕۆژەكە بە گوژمەی 144 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
 
بازاڕی لەنگە یەكێكە لە بازاڕە میلییەكانی شاری هەولێر و رۆژانە هەزاران كەس بۆ كڕینی كەلوپەلی ماڵ، جلوبەرگ و پێداویستییەكانی دیكەیان سەردانی دەكەن. هاوكات ژمارەیەكی زۆریش خاوەنكار، دووكاندار و كرێكار لەو بازاڕەدا بژێویی ژیانیان مسۆگەر دەكەن.
 
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "نۆژەنكردنەوەی ئەو بازاڕە لەگەڵ ئەوەی مەبەست لێی جوانكاری و نوێكردنەوەی بازاڕەكەیە، هاوكات دروستكردنی كەشێكی باشتر و گونجاوتریشە بۆ خاوەن دووكان و سەردانیكەرانی بازاڕەكە."
 
لەبارەی دەنگۆی ئەوەی کە بازاڕەکە لە خەڵک دەکڕنەوە و دەکرێتە بازاڕێکی دیکەی هاوچەرخ، ئومێد خۆشناو گوتی، "نەخێر ئەم دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و تەنیا بەشی پێشەوە لای 100 مەتری نۆژەن دەکرێتەوە و خەڵک لە نێو دووکانەکانی خۆیان خەریکی کاسپین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.