رووداو دیجیتاڵ
ژنێک لە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، سێ رۆژە کچێکی بێسەروشوێنە و داوا دەکات هاوکاری بکەن بۆ دۆزینەوەی.
شەمسە ئەحمەد، هاونیشتمانییەکی رۆژئاوای کوردستانە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کچەکەم ناوی سیلاڤا تەلال حوسێنە؛ تەمەنی 14 ساڵە و سێ رۆژە بۆ سەنتەری فێربوونی میوزیک چووە و نەگەڕاوەتەوە".
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "لە خەڵکمان بیستووە کچەکەمان لای گەنجانی شۆڕشێگێڕە، بەڵام ئێمە لەوە دڵنیا نین. کچەکە منداڵە و تەندروستیشی باش نییە، ئەگەر ئەو لای گەنجانی بویستایە من بە دەستی خۆم دەمبردە لایان، ئێمە خۆمان لەگەڵ هەڤاڵانی خۆبەڕێوەبەریدا کار دەکەین".
شەمسە ئەحمەد داوا لە میدیاکان و رێکخراوەکان کرد، هەوڵ بدەن بۆ زانینی چارەنووسی کچەکەی و بۆی بدزۆنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ