لە سلێمانی شەش پاڵاوگەی نایاسایی داخران

06-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، شەش پاڵاوگەی نایاساییان داخستووە و 12 کەسیان دەستگیرکردووە. گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری داخستنی هەموو پاڵاوگەیەکی نایاسایی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا لە هەولێر 85 پاڵاوگە و لە دهۆکیش "چەند" پاڵاوگەیەک داخراون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیێندراویکدا رایگەیاند: "به ‌سه‌رپه‌رشتیی فازڵ عومه‌ر، قایمقامی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌و پاڵاوگانه‌ به‌سه‌ركرانه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كارده‌كه‌ن".
 
لە هەڵمەتەکەدا قایمقامی سلێمانی بە وەکالەت بڕیاری داخستنی شەش پاڵاوگەی دەرکردووە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "بڕیاردراوە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی بكرێنەوە و بە‌پێی یاسای پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵەیان لەگەڵدا بکرێت".
 
پاڵاوگەکان لە سنووری ناوچەی زڕگوێز لە سلێمانی داخراون. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "به‌تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه‌‌ 12 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون".
 
د. سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیار هەیە بۆ داخستنی هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان، لەو چوارچێوەیەدا لە 139 پاڵاوگەی سنووری هەولێر 85یان داخراون".
 
گوتەبێژی دەستەی ژینگە ئاماژەی بەو پاڵاوگانەی هەولێر کرد کە لە کاردان و گوتی: "ئەگەر خۆیان لەگەڵ یاساکانی ژینگە و سامانە سرووشتییەکان نەگونجێنن، دەبێت لایەنی جێبەجێکار هەموویان دابخات".
 
لە بارەی دهۆکیشەوە د. سەنعان عەبدوڵڵا گوتی: "13 پاڵاوگەی نایاسایی هەبوون و بە بڕیاری حکومەت داخران، بەڵام بەگوێرەی زانیاری ئێمە ژمارەیەکیان دەستیان بە کار کردووەتەوە و گازوایلێک بەرهەم دەهێنن کە زیانی زۆری بۆ ژینگە هەیە".
 
بەگوێرەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سنووری هەڵەبجەدا نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."