رووداو دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 2020/12/06 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و لە راگەیێندراوەکەیاندا هاتووە کە لەبارەی پەیوەندییەکانیان و رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەوە گفتوگۆیان کردووە.
هەردوولا باسیان لەوە کردووە کە کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان یەکێتی و پارتی و گۆڕانیان بە گرنگ و پێویستیی قۆناخەکە زانیوە، ئەوەیش لەپێناو یەکهەڵوێستی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ، بەتایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوو حیزب پشتگیریی خۆیان بۆ دانووستاندن لەبارەی یاسای کورتهێنانی بودجە و وەرگرتنی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی هاونیشتمانییان و خۆئامادەکردن بۆ پرسی یاسای بودجەی 2021 دەربڕیوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هەردوو لا کۆک بوون کە زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی بکرێت کە بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت.
پەیامنێری رووداو باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و تەوەرەکانی گفتوگۆی یەکێتی و پارتی دەکات:
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی ئیداری، دارایی و پەیوەندییەکان تاوتوێ کران کە بۆ ئەوەش زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە و دروستکردنی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ