14 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەیەکی دیکە لەو کەسانە ئازاد کران، کە 22ـی ئابی پار لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی لە هۆتێل لالەزاری سلێمانی دەستگیرکرابوون.
 
قادر ئاغا مەنتک، یەکێک لە پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 14 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران، لەنێویاندا یاسین بەرزنجی، بەرپرسی پاراستنی ماڵی لاهوور شێخ جەنگی هەیە".
 
یەکێکی دیکە لەوانەی ئەمڕۆ ئازاد کراون، عەقید دڵشاد، ئەفسەری خانەنشینە، کە بە گوتەی پارێزەرەکەی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی، لەکاتی رووداوەکەی لالەزاردا ئەو بە "رێککەوت لەوێ بووە".
 
جگە لەوانەی ئەمڕۆ ئازاد کران، پێشتر و ژمارەیەکی دیکەیان ئازادکرابوون، لەوانە 7 کەس لە 3ـی مانگی شوباتی ئەم ساڵ، هەروەها لە 16-01-2026 چوار کەس و 13ـی هەمان مانگ 17 کەسی دیکە ئازاد کرابوون.
 
شەوی 22ـی ئابی 2025، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاسایش و کۆماندۆ، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازی نەبوو خۆی رادەست بکات، هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.
 
رۆژی 12-1-2026، بۆ یەکەم جار لاهوور شێخ جەنگی برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەکەی نەدا و رایگەیاند، بۆ وردبینی دۆسیەکە رەوانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەک لە کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

یەکێتی مامۆستایان داوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لە هۆڵەکان دەکات؛ پەروەردە و خوێندنی باڵا چی دەڵێن؟

یەکێتی مامۆستایان دۆخەکە بە "لەبار" دەزانێت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو قوتابخانەکان. دوو بەرپرسی وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو پۆلەکان نەداوە.