وردەکاریی گیانلەدەستدانی کچێکی 5 ساڵان لە چەمچەماڵ؛ "تاوەکو مردن ئەشکەنجە دراوە"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دادپزیشکی دەڵێت، شوێنەواری سەر جەستەی منداڵەکە دەیسەلمێنێت کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
دادپزیشکی دەڵێت، شوێنەواری سەر جەستەی منداڵەکە دەیسەلمێنێت کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
منداڵێکی 5 ساڵان لە قەزای چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا، دادپزیشکیی سلێمانی دەڵێت، "لەژێر ئەشکەنجەدا مردووە"، کە بەو واتایە دێت، منداڵەکە کوژراوە.
 
قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگەی سلێمانییە و رووداوەکە دوێنێ چوارشەممە بووە.
 
هەردی محەممەد پەیامنێری رووداو چووە شوێنی بەخاکسپاردنی منداڵەکە و پرسیاری لە کەسوکاری کرد، بەشێک لە خزمەکانیان پێیان گوت، "دایکی ئەشکەنجەی منداڵەکەی داوە و هەر ئەوەش هۆکاری مردنیەتی".
 
پۆلیس بە مادەی (410) لە یاسای سزادانی عێراقی، دایک و باوکی منداڵەکەی دەستگیرکردووە.
 
هەردی محەممەد دەڵێت، ڤیدیۆی تایبەتی بەدەست گەیشتووە و پڕە لەو دیمەنانەی کە ئەشکەنجەی منداڵەکە بەئاشکرا دەسەلمێنێت.
 
ئەو خێزانە جگە لەو کچە پێنج ساڵانە، سێ منداڵ (دوو کچ و کوڕێک)ی دیکەیان هەیە.
 
بە قسەی دراوسێکانی ئەو خێزانە، "منداڵە کوژراوەکە" نزیکەی سێ کاژێر لە حەوشەی ماڵەکەدا بووە و دواتر دوو خوشک و براکەی، ئەگەرچی تەمەنیان بچووکە، بەڵام خەڵکیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
 
پەیامنێری رووداو دەڵێت، دەنگۆیەک هەیە کە دایکەکە جۆرێک لە نەخۆشیی دەروونی هەبێت، بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە.
 
چۆن لایەنی پەیوەندیدار ئاگادارکرایەوە؟
 
راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و خێزان/سلێمانی دەڵێت، "کاژێر 22:00، لە شەوی 8 لەسەر 9ی نیسانی 2026، ئاگادار کراینەوە لە رووداوێكی كوشتنی كچێكی تەمەن 5 ساڵان".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستبەجێ تیمی تایبەتمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە، دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە كە "جەستەی منداڵەكە شوێنەواری تووندوتیژی پێوە بووە"، بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكەی رەوانەی دادپزیشكیی سلێمانی كراوە.
 
باس لەوەش دەکات کە دایک و باوکی منداڵەکە تۆمەتبارن و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەستگیرکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مارکێتێک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بازرگانیی هەرێمی کوردستان: بەهۆی ئاگربەستەوە نرخی کاڵا و خۆراک دادەبەزێت

دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە هەموو دەروازە و فڕۆکەخانەکان کراونەتەوە و نرخی خۆراک دادەبەزێت. هاوکات بەرپرسانی عەلوە و لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ رایدەگەیێنن، جگە لە چەند بەرهەمێکی دیاریکراو، نرخی زۆربەی سەوزە و میوەکان دابەزیوەتەوە.