رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە. لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "قۆناخێکی گرنگ دەستی پێکردووە، ئەزموون دەریخستووە کە شەڕ دواکەوتنی بەدواوەیە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات کردووەتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، "پێشکەوتنی زۆر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا روویداوە."
نێچیرڤان بارزانی ده‌ستخۆشى له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات "بۆ رۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا." هەروەها ئەوەش بە "هەنگاوێکى مێژوويی" ناودەبات، کە پێویستی بە "ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانيدان و گيانى بەرپرسیاريه‌تى هه‌يه."
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشیی لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سەرۆکی مەهەپە و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه کردووە كه "په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئیستەنبووڵ خوێندیەوە:
بەڕێزان ئامادەکارانى كۆنفرانس،
میوانان و بەشداربووانی ئازیز،
رۆژتان باش،
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ بانگهێشتكردنم بۆ ئه‌م كۆنفرانسه.
دیدگای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاشتی، دیدگایەکی نەگۆڕ و ستراتیژییە. بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا.
توندوتیژی و ململانێ، جگە لە وێرانکاری و دواکەوتن، هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ گەلان نەبووە. بەڵام هەر کاتێک دەرگای گفتوگۆ کراوەتەوە، هەر کاتێک ئیرادەی سیاسی بۆ ئاشتی هەبووە، دەرفەتی گەورە بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری هاتووەتە ئاراوە.
تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی ستراتیژیمانه. سەقامگیری و پێشکەوتنی تورکیا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. تورکیا لە ئاشتیدا بەهێزترە و دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت.
ساڵانی رابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتى کرد. ئه‌و قۆناغه سه‌لماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ سه‌رخستنى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا.
پرۆسەیەکی وا گرنگ لە قوناغێکی وا هەستیاردا، ده‌كرێ ئاستەنگی بۆ دروست ببێت، به‌ڵام ده‌بێ ئەو ئاستەنگانە نەبنە هۆکار بۆ ساردبوونەوە له ئاشتی. سەرکەوتنی ئاشتى پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. چەند کاتی پێویست بێت، وا دەخوازێت بەردەوامیی هەبێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له جه‌نابى سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان بكه‌م بۆ رۆڵی گرنگ و دیدگای ئازایانەی له كرانه‌وه به‌ڕووى ئاشتيدا. ئه‌مه هەنگاوێکى مێژووييه کە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز، ئازایەتی، بوێرى، قوربانيدان و گيانى بەرپرسیاريه‌تى هه‌يه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له به‌ڕێز ئۆجالان و به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى و هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه ده‌كه‌ين كه په‌رۆشى ئاشتين و كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان سه‌ركه‌ون. هه‌موو ئه‌وانه‌ى درک بەوە دەکه‌ن كه داهاتوو تەنها لەسەر بنەمای ئاشتی و سەقامگیری بنیات دەنرێت.
لە کۆتاییدا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/06

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ