پەیوەندییەکانی پارێزگای کرماشان: دزی هۆکارێکی سەرەکیی بڕانی ئینتەرنێتە

07-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، کوژانەوەی کارەبا و دزینی کەلوپەلە تەکنیکییەکان، هۆکاری سەرەکیی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتی ئەو پارێزگایەیە.
 
ئەبولفەزل محەممەدی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، "ئاماری دزی لە ناوەندەکانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەم پارێزگایەدا زۆرە، جاری وا هەبووە تەنیا چەند رۆژ بەسەر کردنەوەی ناوەندێکدا تێپەڕیوە، بەڵام کەلوپەلەکەی دزراوە."
 
حەمیدڕەزا ئەمیری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ناوچەی کرماشان رۆژی 07-10-2023 گوتبووی، "رۆژانە 150 ناوەندی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بەهۆی بڕانی کارەباوە پەیوەندییەکانیان دەپچڕێت، ئەمەش لە ئاستی ئێراندا بێوێنەیە."
 
بە گوتەی ئەمیری، لە پارێزگای کرماشاندا زۆرترین کوژانەوەی کارەبا روودەدات.
 
حەمیدڕەزا ئەمیری هەر ئەو کات گوتی، "دزییە بەردەوامەکان بوونەتە کێشەیەکی دیکەی جیدیی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی پارێزگای کرماشان، بە جۆرێک کە جاری وا هەیە بۆ هاوبەشێک زیاتر لە 18 جار پەیوەندییەکەی چاککراوەتەوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کرماشان، "کێشەیەکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی پارێزگای کرماشان ئەوەیە، خەڵک پێیانوایە لێکەوتەی تەندروستییان هەیە، بۆیە داوا دەکەن ناوەندەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە نزیک ئاواییەکان بگوازرێنەوە، لە کاتێکدا ئەمە بە شێوەیەکی زانستی نەسەلمێندراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان