لە سنە کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

07-01-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کرێکارێکی دانیشتووی شاری سنە لە باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.
 
رۆژی 06-01-2024 لە گەڕەکی بەهارانی شاری سنە کرێکارێکی 27 ساڵ تەمەن، کە لە باڵەخانەیەکدا کاری کردووە، لە نهۆمی 12ی باڵەخانەکەوە کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
ئەو کرێکارە، خەڵکی گوندی بێسارانە، لە کاتی کارکردندا پابەندی سەرەتاییترین رێوشوێنە خۆپارێزییەکان نەبووە، تەنانەت کڵاویشی لەسەر نەکردووە.
 
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای سنە، لە ساڵی 2022دا 230 کرێکاری ئەو پارێزگایە تووشی رووداوی جۆراوجۆر بوون.
 
عەلی حوسێن رەعیەتی فەرد، جێگری وەزیری کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی بۆ کاروباری کار، کۆتایی هاوینی رابردوو گوتی، "بەپێی لێکدانەوەی ئامارەکانی پێنج ساڵی رابردوو، 37%ی رووداوەکان لە پرۆژەکانی بیناسازی روودەدەن. 50%ی ئەو کرێکارانەش کە بەهۆی رووداوەکانی کارەوە بریندار دەبن یان گیان لەدەستدەدەن، کرێکاری کەرتی بیناسازین."
 
کرێکارەکان جگە لەوەی خۆیان زۆر جاران کەمتەرخەمی دەکەن و پابەندی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان نابن؛ بە گوتەی چالاکڤانانی کرێکاری، خاوەنکارەکانیش پێداویستیی خۆپارێزی بۆ کرێکارەکان دابین ناکەن.
 
بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی کار، دەبێت خاوەن کارەکان کەلوپەلەکانی خۆپارێزی بۆ کرێکارەکان دابین بکەن، بەڵام زۆر جاران خاوەن کارەکان پابەندی ئەو بڕیارە نابن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کار دەڵێت، "لە هەر شوێنێک خاوەن کارەکان پابەندی یاسای پاراستنی گیانی کرێکارەکان نەبن، سزا دەدرێن."
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، ساڵانە لە ئێراندا نزیکەی 700 تاوەکو 800 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیان لەدەستدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.