رووداو دیجیتاڵ
بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری سلێمانی، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، داواکاریی مامۆستایان جێبەجێ دەکەن. نوێنەرێکی مامۆستایانیش دەڵێت، بڕیارەکە ناڕەزایی دروستکردووە، بەڵام بڕیاری گەڕانەوە بۆ دەوام یان پێچەوانەکەی نەدراوە.
لە نووسراوێک، کە رۆژی 07-01-2024 بڵاوکراوەتەوە و واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بە داواکاریی مامۆستایانی ناڕازی کراوە و تێیدا هاتووە، "ئاماژە بە یاداشتی مامۆستایان، کە ئاراستەمان کراوە، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران[ی هەرێمی کوردستان]، رەزامەندی هەیە کە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێبکات. هەروەها بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنوێنییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری."
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی وانەبێژانە و لەبارەی نووسراوەکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نووسراوەکە ناڕەزایی بەشێکی وانەبێژان و دامەزراوانیشی لێکەوتووەتەوە، بەڵام بڕیار نەدراوە بە گەڕانەوە بۆ دەوام یان بەردەوامیی بایکۆت."
ئەو نوێنەرەی وانەبێژان گوتیشی، ئەمڕۆ مامۆستایانی دامەزراو لە سلێمانی کۆبوونەوەیەک لەنێو خۆیاندا دەکەن و بڕیار لە گەڕانەوە و نەگەڕانەوە بۆ دەوام دەدەن، سبەی دووشەممەش مامۆستایانی وانەبێژ نوێنەرەکانیان لە سلێمانی کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی گەڕانەوە و نەگەڕانەوە دەدەن.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدایە، نزیکەی چوار مانگە و لە 13-09-2023ـەوە ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 دەستیپێکردووە، بەڵام مامۆستایان لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکە؛ خاڵە سەرەکییەکان پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراو لەو ناوچانەی بایکۆتیان کردووە چەندین گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەڕێوەبردووە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کردووە، چەند جارێک قوتابییانیش لەگەڵ مامۆستایاندا بەشداریی ناڕەزاییەکانیان کردووە و لەگەڵ پشتگیرکردنی داوای مامۆستایان، داوایان کردووە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە سنوورەکانیان.
دوێنێ شەممە عەبدولواحید محەممەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانبە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەگەر خوێندن لەو سنوورانە دەستپێبکاتەوە کە بایکۆتیان تێدایە لە وەرزی دووەمەوە دەبێت، کە 21ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات. گوتیشی، "هەوڵەکان بۆ ئەوەن ساڵێکی خوێندن نەفەوتێت، ئەگەرنا بەهۆی بایکۆتەوە وەرزێکی خوێندن لەدەستچووە و کەموکورتی لەڕووی پەروەردە و فێرکردنەوە دروستکردووە."
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک؛ ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران خوێندن ئاساییە و لە 3ـی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن بۆ پۆلەکانی 4 بۆ 11ـی دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
لەو سنوورانەی بایکۆت هەیە، خوێندنی ئەهلی لە هەموو قۆناخەکاندا بەردەوامە و دوانەکەوتوون.
لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی هەن؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، راپەڕین و پەروەردەی کۆیە، نزیکەی 700 هەزار قوتابی، کە دەکاتە نزیکەی ٪40ـی کۆی قوتابییان دەوامیان نەکردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ