گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: شاندێکمان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

07-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال لە بوڵتەنی کاژێر 8:00ـی رووداو بەشدار بوو، قسەی بۆ هیوا جەمال کرد و گوتی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هەندێ بەڵێنی پێداون.
 
لەبارەی مووچەی مانگی 12ـی 2024ـەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد، لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12ـەوە پێی گوتوون، "چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە".
 
بەرنامەکە لە خوارەوە ببینن:
 
 
 
 
 
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: "ساڵی رابردوو عێراق بە نزیکەی مووچەی دە مانگی رەوانە کردووە.. بەڵام ساڵی رابردوو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنانمان بۆ خەرج نەکرا."
 
هونەر جەمال دەڵێت، زۆربەی کات "مووچە بە سیاسی کراوە و بە میزاج مامەڵەمان لەگەڵ کراوە.. پشکی هەرێمی کورستان لە 2024 بە تەواوی خەرج نەکراوە."
 
هاوکات، باس لەوە دەکات، بەغدا هەرێمی کوردستانی لە جۆرەها خەرجی و پشکی فیدراڵی بێبەش کردووە." 
 
هەر لە بارەی مووچەی مانگی 12 رایگەیاند: "بۆ مووچەی مانگی 12 و لەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی 70 ملیار دینارمان ماوەتەوە. بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە بەم نزیکانە شاندێکمان دەچێتە بەغدا." 
 
نوێدەکرێتەوە... 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.