پارێزگاری دێرسم: یەکێکین لە ئارامترین پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان

07-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری دێرسم رایدەگەیێنێت، لە ساڵی 2025ـدا رێژەی تاوان لە پارێزگاکە بەراورد بە ساڵی پێشتر 13٪ کەمیکردووە و بووەتە یەکێک لەو پارێزگایانەی کەمترین تاوانی تێدا دەکرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 7-1-2026، شەفیق ئایگۆل، پارێزگاری دێرسم بە ئامادەبوونی فەرماندەی جەندرمە و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا کە تۆڕی میدیایی رووداو تێیدا ئامادەبوو، ئاماری رووداوەکانی ساڵی رابردووی خستەڕوو.
 
پارێزگاری دێرسم رایگەیاند: "پارێزگاکەمان لە رووی ئاسایشەوە لەسەر ئاستی وڵات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە."
 
بە گوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی 2025ـدا لە سنووری پارێزگای دێرسم 2 هەزار و 720 رووداوی ئەمنی روویانداوە، لەکاتێکدا ساڵی 2024 ژمارەکە 3 هەزار و 128 رووداو بووە؛ واتە رووداوەکان 13٪ کەمیان کردووە. پارێزگار دەڵێت: "رێژەی ئاشکراکردنی تاوان و رووداوەکان 99.8٪ بووە."
 
سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتباران لە ساڵی 2025ـدا، شەفیق ئایگۆل گوتی: "3 هەزار و 101 گومانلێکراو دەستگیرکراون؛ لەو ژمارەیە 41 کەسیان رەوانەی گرتووخانە کراون و 229 کەسیشیان بە فەرمانی دادوەر راگیراون."
 
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، پارێزگاری دێرسم ئاشکرای کرد، لە 133 ئۆپەراسیۆندا 210 گومانلێکراو دەستگیر کراون و 12ـیان خراونەتە زیندانەوە، 6 کەسیشیان بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازادکراون. گوتیشی: "تەنانەت بەرگەی ناوی مادەی هۆشبەریشمان نییە و چالاکییەکانمان تاوەکو دەستگیرکردنی دوایین فرۆشیار بەردەوام دەبێت."
 
هەر لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوە کرا، 23 ئۆپەراسیۆن دژی تاوانی رێکخراو و 37 ئۆپەراسیۆن دژی "رێکخراوەکان" کراون؛ لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەشدا دەیان کەس دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەوانەی ونببوو

لە هۆڵەندا 17 کۆچبەر لەنێو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران کە زۆربەیان کوردن

کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە نایاسایی چووەتە هۆڵەندا ماوەی سێ رۆژ بوو دیار نەبوو، چالاکڤانێکی بواری کۆچبەران دەڵێت: ئەو کچە لەگەڵ 16 کۆچبەری دیکە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستگیرکراون.