تەندەری گواستنەوەی کەلوپەلی حاجیان بۆ کوردستان رادەگەیێندرێت

07-01-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، هەر کۆمپانیایەک دەیەوێت کەلوپەلی حاجیان لە مەککەوە بگوازێتەوە بۆ کوردستان، دەتوانێت بەشداری لە کەمکردنەوە (تەندەر)ـدا بکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 7-1-2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەل دەکەنەوە، هەر کۆمپانیایەک دەیەوێت بەشداربێت لە کەمکردنەوە [تەندەر]ی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە شاری مەککەوە بۆ گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەتوانێت سەردانیان بکات.
 
سەبارەت بە چۆنیەتیی بەشداریکردن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە گوتی: "کۆمپانیاکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر، سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بکەن."
 
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش کرد، دواکات بۆ وەرگرتن و گەڕانەوەی تەندەرەکە، کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەبێت.
 
رۆژی 16-11-2025 تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ راگەیێندرا، کە پشکی هەرێمی کوردستان 5 هەزار و 135 کەسە. پرۆسەی ناونووسین لە ئەیلوولی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو و تێیدا 89 هەزار و 893 کەس ناویان تۆمار کردبوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.