چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە هەزار شوێن سزادراون

07-01-2026
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵێکی بڵاوکردەوە؛ لەو ماوەیەدا بەهۆی سەرپێچییەوە زیاتر لە 1400 شوێن سزادراون و بڕی پێبژاردنیش 100 ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
 
دیار جەمال مەجید، لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بازاڕەکانی سلێمانی لەژێر چاودێرییەکی چڕدان و سیاسەتی "نرخ هەڵواسین" بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە، ئەمەش وایکردووە کێبڕکێیەکی دروست لەنێوان فرۆشیاران دروستبێت و هاووڵاتییان بە ئاسانی نرخەکان بزانن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، لە ماوەی ساڵێکدا تەنیا لە سەنتەری شاری سلێمانی کار و چالاکییەکانیان بەم شێوەیە بووە:
 
سەردانی مەیدانی: 4864 سەردان لە لایەن 5 تیمی جیاوازەوە کراون.
 
سەرپێچی: 1478 پسوڵەی سەرپێچی بۆ شوێنە جیاوازەکان کراون.
 
لەناوبردنی کاڵا: دەست بەسەر 17 تۆن و 387 کیلۆگرام کاڵای خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەنێوبراون.
 
سزای دارایی: کۆی بڕی پێبژاردن (غەرامە) گەیشتووەتە 101 ملیۆن و 500 هەزار دینار.
 
سەبارەت بە ساختەکردنی هێما بازرگانییەکان (براندەکان)، دیار جەمال ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ رێگری لە کاڵای ساختە و گوتی: "دیاردەی ساختەکردنی براندە جیهانی و ناوخۆییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئێستا تەنیا نزیکەی 10%ـی ئەو دیاردەیە لە بازاڕەکاندا ماوە."
 
لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و پشکنین هۆشداریش دەداتە ئەو شوێنانەی جیاوازی لە نرخی سەر رەفە و لای کاشێر دەکەن و دەڵێت: "بە تووندی رووبەڕووی ئەو دیاردەیە دەبینەوە و سزاکەی دەگاتە داخستنی شوێنەکە، بەهۆی تووندیی سزاکانیشەوە ئێستا ئەو حاڵەتە زۆر کەمیکردووە."
 
چاودێریی بازرگانیی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، هەر شوێنێک بیەوێت لە وەرز و بۆنەکاندا داشکاندن رابگەیەنێت، دەبێت مۆڵەتی فەرمی وەربگرێت و لە رێگەی کاشێرەوە وردبینی بۆ داشکاندنەکان دەکرێت تاوەکو فێڵ لە کڕیار نەکرێت.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەوانەی ونببوو

لە هۆڵەندا 17 کۆچبەر لەنێو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران کە زۆربەیان کوردن

کچێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە نایاسایی چووەتە هۆڵەندا ماوەی سێ رۆژ بوو دیار نەبوو، چالاکڤانێکی بواری کۆچبەران دەڵێت: ئەو کچە لەگەڵ 16 کۆچبەری دیکە لەلایەن پۆلیسی هۆڵەنداوە دەستگیرکراون.