مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

07-02-2023
نیشانەکردن یەکگرتووی ئیسلامی سەڵاحەدین بەهائەدین مەسرور بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پەیوەندی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەکات و پیرۆزبایی لێدەکات.
 
ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
 
بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، لە پەیوەندییەكەدا سەرۆكی حكومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی خواستووە "لەپێناو داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكان و دەستكەوتە نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان". لەبەرامبەردا ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سوپاسی سەرۆكی حكومەتی كردووە بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییكردنەکەی.
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ساڵی 1994 دامەزراوە و ئەمیندارەکەی سەلاحەدین محەممەد بەهائەدینە، کە لە ساڵی 1950 لە هەڵەبجە لە دایکبووە و لە ساڵی 1994 بە یەکەم سکرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بینایەک لە ئیلام کە بە بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیل لە جەنگی 40 رۆژەدا وێران بووە

لە ئیلام زیاتر لە 14 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نیشتەجێکردنی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە 14 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگاکە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون