رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و داوایکرد ئەو وڵاتە کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بکات.
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یاشار گوڵەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرا و جێگری سەرۆکوەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، لە هەولێر کرا. پرسی سەرەکی باسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بوو بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەڵێت، چەند پرسێکی دیکەیش تاوتوێ کراون.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە، پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده بوون، پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ ههرێمى كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات، خرانە بەرباس. ئەمە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، دۆسیەی ئهمنی، دۆخی سەقامگیریی عێراق و ههرێمى كوردستان باس کران و "جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ