خاسەی کەرکووک نۆژەن دەکرێتەوە

07-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە دوو پڕۆژە بە بەهای 12 ملیار دینار لە کەرکووک جێبەجێ بکرێن، یەکێکیان تایبەتە بە چەمی خاسە و ئەوەی دیکەیان سەوزکردنی شارەکەیە.
 
خەبات ئەسعەد، راوێژکاری راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە، رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە درێژایی دوو کیلۆمەتر خاسەی کەرکووک ناوەوە و دەوروبەرەکەی بەرد رێژ دەکرێت، بۆ ئەوەی لە خۆڵ، قوڕ، لیتە، زەل و قامیش پاک بکرێتەوە. 
 
تێچووی ئەو پڕۆژەیە سێ ملیار دینارە. پڕۆژەکە راگەیێندراوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی نەدراوەتە بەڵێندەر.
 
بەگوتەی خەبات ئەسعەد، بەو پڕۆژە لەلایەک خاسە پاک دەبێتەوە، لەلایەکی دیکەش دەبێتە شوێنێکی جوان و دڵگیر خەڵک تێیدا پشوو دەدات، تەنیا کێشەکەی ئاو دەبێت کە رەنگە بیری بۆ لێبدرێت، یاخود هێڵێکی ئاوی بۆ رابکێشرێت.  
 
چەمی خاسە بە درێژایی 16 کیلۆمەتر شاری کەرکووکی کردووەتە دووبەشەوە، ئێستا بووەتە شوێنێک بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک، سیمای شارەکەی ناشیرین کردووە. 
 
راوێژکارەکەی پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت دەڵێت، پڕۆژەی دووەم سەوزکردنی کەرکووک و نەمام چاندنە، کە نزیکەی نۆ ملیاری بۆ تەرخانکراوە و لە پردی سێ بۆ پردی چوار سەوز دەکرێت.
 
ئەو ناوچانە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، داری تێدا دەچێندرێت، شوێنی راکردن و رووناکی بۆ دەکرێت، پڕۆژەکە بایی نزیکەی پێنج ملیار دینارە. هەروەها لە پردی پێشانگەکانەوە بۆ فولکەی تکریت هەردوو بەرەکەی و نێو شۆستەی شەقامەکە نەمامی تێدا دەچێنرێت، ئەویش بای نزیکەی چوار ملیار دینارە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە