لە مهاباد گەنجێک لەسەر وەستاندنی ئۆتۆمبێل دەکوژرێت

07-04-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو - هەولێر 

لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل کوژرا. لە نەغەدەش گەنجێک لە کاتی کێبڕکێی ئۆتۆمبێل، ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانی لەدەستدا.
 
شەوی رابردوو لە نزیک بەنداوی مهاباد، شەڕ لە نێوان چەند گەنجێک دروستبوو و تێیدا گەنجێک گیانی لەدەستدا.  جەواد بەنایی، سەرۆکی دادگەی مهاباد رایگەیاند، شەڕەکە لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل دروستبووە و گەنجەکە بەو هۆیەوە کوژراوە.
 
جەواد بەنایی وردەکاری زیاتری لەبارەی دەستبەسەرکردنی تۆمەتبار یان تۆمەتباران بڵاونەکردووەتەوە.
 
هەر شەوی رابردوو، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی سامان باشوکی لە رێگەی گوندی گۆڵی سەر بەو شارە لە کاتی پەڕینەوە بە رێگەکەدا ژێر ئۆتۆمبێل کەوت و گیانی لەدەستدا. 
 
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، سامان باشوکی لە کاتی کێبڕکێی ئۆتۆمبێلدا هەوڵدەدات لە رێگەکە بپەڕێتەوە و یەک لە ئۆتۆمبێلەکان بە خێراییەکی زۆر لێی دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنم

لە هەولێر و دهۆک پارەی گەنمی جووتیاران دابەشکراوە؛ لە سلێمانی کەی دابەشدەکرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دەستی پێکردووە، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی رێکارە کارگێرییەکانەوە دواکەوتووە؛ راشیگەیاند، هێشتا 195 ملیار دیناری جووتیاران لای بەغدا ماوە.