رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی."
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، "کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی مووچەی مانگی ئازار، کە بڕەکەی 390 ملیار دینار بوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
وەزارەتەکە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی دڵنیا دەکاتەوە، "پێش جەژن سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن بەپێی ئەو خشتەی مووچەیەی لەلایەن وەزارەتمانەوە راگەیێندراوە."
هەر ئەمڕۆ و کاژێر 10:41 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەوەش وەکو بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمڕۆ بەغدا 820 ملیار و 109 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ