بایەکی بەهێز هەولێری گرتووەتەوە؛ کەی کۆتایی دێت؟

07-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ بارانی بەهارەدا، خێرایی با چالاک بووە، کە لە هەولێر هێزی زیاترە لە هەموو شارەکان. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خێراییەکەی لە 25 کیلۆمەتر زیاترە لە کاژێرێکدا. کەشناسێک دەڵێت، سبەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ (یەکشەممە)، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و هەورە برووسکەی لەگەڵ دەبێت؛ بەگشتی پێنج بۆ 10 ملیمەتر باران دەبارێت.
 
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە خێرایی با لە هەرێمی کورستان چالاک بووە. کەشناسی دەڵێت، "پێشبینی زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەکرێت."
 
خێرایی با تاوەکو 16 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بە ئاسایی دادەنرێت؛ لە 20 بۆ 25 کیلۆمەتر مامناوەندە و بگاتە 30 کیلۆمەتر و زیاتر بە بای بەهێز پێناسە دەکرێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە هەولێر خێرایی با 29 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا، لە سلێمانی 20 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا، لە دهۆک 26 کیلۆمەتر و لە هەڵەبجەش 18 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت، سبەی لە هەموو هەرێمی کوردستان بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و لە 15 ملیمەتر تێپەڕناکات. راشیگەیاندووە، "ئێوارە، باران کەم دەبێتەوە و ئاسمان هەور دەبێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنیشەوە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی، سێشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و چوارشەممە و پێنجشەممە لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی "باش" دەبارێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت؛ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەی دیکە دادەبەزێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.