رووداو - هەولێر
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی شەممە 11ی تەمموزی 2020 دەستپێدەکات و لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردە "تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنی ئیسلامی) لە رۆژی دووشەممە 1-6-2020 دەستپێدەکات، لەو بابەتانەی کە لە وەرزی دووەم خوێندراون تاوەکو کۆتایی ئەو بابەتانەی کە لە فەرمانی وەزاریمان ژمارەکان (4882) لە 30-4-2020 و (4884) لە 3-5-2020 دەستنیشانکراوە".
هاوکات تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و قۆناخی کۆتایی (پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی) لە رۆژی 11-7-2020 دەستپێدەکات، ئەوەش بەپێی خشتەیەکی تایبەت دەبێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان ئامادە دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە، لە هەفتەیەکیشدا دوو تاقیکردنەوە دەکرێت.
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم، نمرەکانی کۆششی ساڵانە دەبێت بە بنەما بۆ مەبەستی بەشداریکردن، بەشێوەیەک هەر قوتابییەک لە سێ بابەت و کەمتر دەرنەچووبێت، مافی بەشداریکردنی دەبێت، ئەگەر لە چوار بابەت و زیاتر دەرنەچووبێت، ئەوا مافی بەشداریی نابێت.
خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلەکانی یەکەمی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی و پۆلە ناکۆتاکانی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە رۆژی 9-8-2020 دەستپێدەکات، هەروەها پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و قۆناخی کۆتایی (پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی) لە 1-9-2020 دەستپێدەکات.

ـ

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ