لە سنە نزیکەی 45 هەزار ئالوودە هەن

29-12-2025
ئارمان ئەیووب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، گەرچی پارێزگاکە لە ریزبەندی 10 پارێزگای خاوێنی ئێرانە، بەڵام نزیکەی 45 هەزار ئالوودەمان هەیە، بەڵگەکان دەریدەخەن تەمەنی ئالوودەبوون دابەزیوە.
 
عەلی محەممەدپەنا، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکانی پارێزگای سنە رۆژی دووشەممە، 29-12-2025، بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، "بە بیانووی دابەزداندنی کێش، زیادبوونی ئارەزووی سێکسی و شادی، هەزاران هاووڵاتیمان ئالوودەی هۆشبەر بوون."
 
بە گوتەی محەممەدپەنا، "تەمەنی ئالوودەبووان دابەزیوە. بەڵام رێژەی ئالوودەبوونی ژنان و قوتابیان لە هەڵکشانە."
 
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، "لە پارێزگادا نزیکەی 45 هەزار ئالوودەی هۆشبەرەکان هەن و لە 21 مانگی رابردووەوە کۆنترۆڵیان کردووە و رێگەیان نەداوە زیاد بکات."
 
حەممەدپەنا دەڵێت، "لە 9 مانگی رابردووەوە زیاتر لە 1500 کاژێر پڕۆگرامی فێرکردن و هوشیارکردنەوەیان بۆ خەڵک و بەتایبەتی قوتابیان، ژنان و مامۆستایانی قوتابخانەکان داناوە"، پێیوایە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری خەڵک لە مەترسیی مادە هۆشبەرەکان کاریگەری هەبووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرانبوونی ئاژەڵ راستەوخۆ نرخی گۆشتی گرانکردووە

نرخی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە؛ کیلۆیەک گۆشتی بەرخ گەیشتە 22 هەزار دینار

نرخی ئاژەڵ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. ئێستا جووتێک مەڕی زاو بە 1 ملیۆن و 100 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو نرخی هەمان جووتە مەڕ لە دەوروبەری 800 هەزار دیناردا بوو.