قایمقامی شەقڵاوە: ئاستەنگی هاتووچۆ لە رێگای سەرەکی هامڵتۆن دروست بووە

29-12-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شەقڵاوە لەبارەی دۆخی بارانبارین و ئاستەنگی هاتووچۆوە بە رووداوی گوت: لەڕێگەی نێوان هەریر - شەقڵاوە ئاستەنگی زۆر دروست بووە، تونێلەکانی ماوەران و میراوە هاتووچۆ تێیاندا وەستاوە.
 
دوێنێ و ئەمڕۆ لە سنووری شەقڵاوە بەفر دەبارێت، سوارە ئەکرەم، قایمقامی شەقڵاوە رۆژی دووشەممە، 29-12-2025  قسەی بۆ رووداو کرد و هۆشداریی لە رێگە سەرەکییەکانی سنووری قەزاکەی دا.
 
بە گوتەی قایمقامی شەقڵاوە: رێگە خلیسک بووە، شۆفێران زنجیریان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەستووە ئەمانە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ. هەروەها دەشڵێت: رێگەی نێوان هەریر - شەقڵاوە، تونێلەکانی ماوەران و میراوە ئاستەنگی هاتووچۆ بەجۆرێکە رێگەکە داخراوە.
 
قایمقامی شەقڵاوە راشیگەیاند: تاوەکو سبەی سێشەممە واباشە هیچ شۆفێرێک روونەکاتە رێگاکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی رێگاوبان و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار سەرقاڵی باشکردنی رێگاو نەهێشتنی ئەم ترافیکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر

سبەی بڕیار دەدرێت: "پێشنیازکراوە پشووی قوتابخانەکان تاوەکو 11ی ئادار درێژبکرێتەوە"

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پەروەردە بە رووداوی گوت: "پێشنیاز کراوە پشووەکە تاوەکو چوارشەممە 11ـی ئادار درێژبکرێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە پەسند دەکرێت".