بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت و چوار پۆلیس دەستبەسەر دەکرێن

07-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت، کە هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکەیە، لەگەڵ چوار پۆلیسی ناحیەکە دەستبەسەر دەکرێن.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژی یەکشەممە 7ـی ئایاری 2023، لە پۆلیسی هەریر دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرەکە و چوار پۆلیسەکە، بەهۆی دەستگیرکردنی کەسێک بووە کە فەرمانی گرتنی هەبووە. ئەو پێنج کەسە دوای دەستگیرکردنی کەسەکە، لە هەولێرەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و دواتر دەستبەسەر کراون.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت، ناوی وەلی باقی عەبدوڵڵایە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە ئەمڕۆ کەسێکی دیکە بکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر.
 
رووداو زانیویەتی، ئەمڕۆ کەسێک بە ناوی شێروان جەلال، دەکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، لەکاتێکدا رۆژی 04-05-2023 سوێندی یاسایی خواردووە.
 
لەم بارەیەوە رووداو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەیکردووە، دەستبەسەرکردنی وەلی باقی رەتناکەنەوە و ناشیانەوێت هیچی لەبارەوە بڵێن بە پاساوی ئەوەی دۆسیەکە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.
 
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای شەقڵاوەیە لە پارێزگای هەولێر، دانیشتووانەکەی زیاتر لە 22 هەزار کەسە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

خوێندنی باڵا کاتی مانەوەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە ئێران درێژ دەکاتەوە

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دووەم جارە کاتی مانەوەیان درێژ دەکرێتەوە، ئەویش بە هۆکاری دۆخی جەنگ و بۆ پاراستنی ژیانی خوێندکارانە".