تۆمەتبارێکی هۆشبەر دوای بریندارکردنی سێ ئەندامی ئاسایش بە برینداری دەستگیر کرا

07-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە زاخۆ دوای بریندارکردنی سێ کارمەندی ئاسایش، تۆمەتبارێکی "بازرگانی مادەی هۆشبەر" بە برینداری دەستگیر کرا.
 
رووداوەکە ئێوارەی سێشەممە 7ی ئایار کاژێر 07:20 خولەکی ئێوارە لە گەڕەکی خواکوڕک لە شاری زاخۆ روویداوە.
 
غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ گوتی، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە هەردوو سەری شەقامەکەوە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەیان گەمارۆ داوە، ئەویش دابەزیوە، راستەوخۆ تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.
 
لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە تۆمەتبارەکە کردووە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، تۆمەتبارەکە کەسێکی دیکەی لەگەڵدا بووە و هەردووکیان بە برینداری دەستگیر کراون.
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تۆمەتبارەکە ماوەی پێنج مانگە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە هۆشبەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و دەستگیر نەکراوە.
 
بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە زاخۆ، هێزە ئەمنییەکان چوار جار ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە ئەنجام داوە، بەڵام نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن و چەند جارێکی دیکەش تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
 
برینی سێ ئەندامەکەی ئاسایش سووکە، تۆمەتبارەکە برینی لەوانی دیکە قورسترە و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."