لە دهۆک بەھۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غازەوە دوو قوتابی بریندار بوون

07-05-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
بەشە ناوخۆیی باوەڕ لە دهۆک داوی گڕگرتنی بوتڵە غازەکە.
بەشە ناوخۆیی باوەڕ لە دهۆک داوی گڕگرتنی بوتڵە غازەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بەشی ناوخۆیی باوەڕ لە شاری دھۆک بەھۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز دوو قوتابی بریندار بوون.
 
مەردان ئەحمەد، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دھۆک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو روویداوە، ھەردوو قوتابییەکە لە نەخۆشخانەی سووتان و جوانکاریی دھۆک چارەسەر وەردەگرن."
 
مەردان ئەحمەد گوتیشی: "ھەردوو قوتابی خەڵکی قەزای شێخانن، یەکێکیان 12٪ یەکێک 15٪ـی جەستەیان سووتاوە".
 
سەبارەت بە زیانی مادی، بەرپرسی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان گوتی: "زیانەکان کەمن تەنیا ھەندێ دووکەڵ چووەتە نێو بەشە ناوخۆییەکە".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.