رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی کارەبایی لە ناحیەی رزگاریی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کەوتەوە. خاوەنەکەی دەڵێت، زیاتر لە 400 هەزار دۆلار زیانی هەبووە.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 07-05-2025 لە کۆگەیەکی کەلوپەلی کارەبایی لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی روویدا.
ئیسماعیل عەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ناحیەکە بە هونەر حەمید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''هۆکارەکە شۆرتی کارەبا بووە و نزیکەی چوار کاژێر چەند تیممان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.''
بەگوتەی ئیسماعیل عەلی، کۆگەکە بە گوێرەی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی دروست نەکراوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکە.
خاوەنی کۆگەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: ''ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار زیانی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ