کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دواخرا

07-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت. وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، "کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو".
 
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار بوو ئەمڕۆ، 7ی ئایاری 2024 کاژێر 10:00 ئەنجوومەنەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رووداوی راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ناکرێت.
 
وەزیرێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە دواخرا، هۆکارەکەشی نادیارە، بەڵام زۆر جار بەهۆی ئەوەی کارێک دێتە پێشەوە کۆبوونەوەکان دوادەخرێن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەکرێت".
 
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاربوو بابەتەکانی دواکەوتنی مووچە، پڕۆژەی رووناکی و راسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکان بۆ هاوئاهەنگی و هاریکاریی دەستەی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

فڕۆکەخانەی هەولێر: شەوی رابردوو 38 گەشت دواخران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، شەوی رابردوو بەهۆی تەمەوە 38 گەشت بۆ ئەمڕۆ دواخران. کەشناسێکیش بە رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێ ئەمشەو تەنیا لە دەشتی هەولێر تەم هەبێت."