بە بڕیاری سوودانی کۆتایی بە کێشەی جووتیارانی سەرگەڕان دێت و رێگرییەکان هەڵدەگیرێن

08-05-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
راسپاردەی سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران جێبەجێدەکرێت.
راسپاردەی سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران جێبەجێدەکرێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ماوەیەک لە ئاڵۆزی و رێگری لە جووتیارانی ناوچەی سەرگەڕان، ئاسۆی چارەسەر دەرکەوت و پارێزگاری کەرکووک لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جووتیارانی ناوچەکە، هەواڵی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی پێڕاگەیاندن کە بریتییە لە جێبەجێکردنی راسپاردەکانی سەرۆکوەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزارەکانیان.
 
پێشتر جووتیارانی ناوچەی سەرگەڕان و پەڵکانە، رووبەڕووی رێگریی زۆر بوونەوە لەکاتی چوونەسەر زەوییەکانیان و چەندین جاریش بەهۆیەوە دەستگیرکرابوون. ئەم رێگرییانە گەیشتبووە ئاستێک، جووتیاران نەتوانن بۆ ئەم ساڵ تۆوی دانەوێڵە بکەن.
 
ئەحمەد عەزیز، جووتیارێکی گوندی پەڵکانەیە و دەڵێت، "ئێستا کاتی گەنم چاندن نییە، کاتی دروێنەی گەنمە، بەڵام مەرج نییە گەنم بچێنم، دەڕۆم شووتی دەکەم، گەنمەشامی دەکەم، خەیار دەکەم، وەرزی چاندنی ئەو بەرهەمانەیە. بەڵێ، رێگرییەکی زۆر تووند هەبوو. من ئەو رۆژە بیرێکم منداڵ شکاندبوویان، رۆیشتم کرێنم هێنا کەرەستەکان دەربکەم لە بیرەکە، هێزێک گەیشتە سەرم گوتی 'قەدەخەیە و دەبێ ئەم بیرە دەستبەسەربکرێت'."
 
دوای سێ مانگ و 20 رۆژ لە ئاڵۆزییەکانی سنووری شەناغە، کە جووتیاران ناڕەزایەتییان بەرراسپاردەی سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران جێبەجێدەکرێت. امبەر رێگرییەکان دەربڕی، لیژنەیەک لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێکهێنرا و کۆمەڵێک راسپاردەی بۆ چارەسەری کێشەکە خستەڕوو.
 
پارێزگاری کەرکووک بە جووتیارانی گوت، راسپاردەکانی سەرۆکوەزیران کاریان پێدەکرێت و لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەو زەوییانەی کێشەیان لەسەر نییە، کارکردن تێیاندا دەستپێبکاتەوە. هاوکات جەختکراوەتەوە لەسەر پەلەکردن لە جێبەجێکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی رژێمی بەعس کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دراوە.
 
محەممەد ئیسماعیل، موختاری گوندی شەناغە دەڵێت: "رێنماییەکانی ئەو لیژنەیەی پێکهاتبوو بۆ چارەسەری کێشەکانی سەرگەڕان، کە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر زیاد (نوێنەری سەرۆکوەزیران) نێردرابوو، دیارە رێنماییەکان گەیشتووە. ئێمەش تاوتوێی ئەوەمان کرد رێنماییەکان جێبەجێ بکرێت."
 
محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان گوتی: "ئەو راسپاردانە کاتی خۆی داواکاریی ئێمە بووە، هەموو داواکارییەکانی ئێمە لەو راسپاردانەدا هەیە، بەڵام پێویست دەکات لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی راسپاردەکان جێبەجێ بکرێت. کاک رێبوار (پارێزگاری کەرکووک) بڕیاریدا بە زووترین کات ئەو لیژنەیە پێکبهێنێت."
 
لە گوندەکانی پەڵکانە، شەناغە، گابەڵەکە، خەرابە و سەربەشاخ، زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی هەن کە خاوەنەکانیان مافی بەکارهێنانیان لێ زەوت کرابوو، سەرەڕای هەبوونی هەموو بەڵگەیەکی خاوەندارێتی و دەرچوونی یاسای نوێش لە بەرژەوەندییان. چاوەڕوان دەکرێت بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، کۆتایی بە مەینەتییەکانی جووتیارانی کورد لەو ناوچانە بهێنرێت و بتوانن بگەڕێنەوە سەر زەویوزاری خۆیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە