رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد و جەختی لە "گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیندستان کردەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سۆمین باگچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، باڵیۆزی هیندستان ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەت لە سیستەمی بانکی.
باسی لەوەش کردووە، کار بۆ ئەوە دەکەن گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لەنێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان هەبێت.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سۆمین باگچی باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە مادان گۆپال، کۆنسووڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی. هەروەها جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هیندستان کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کۆنسووڵی گشتیی هیندستانیشی کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
باڵیۆزی هیندستان ستایشی پرۆسەی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە سیستەمی بانکی.
باڵیۆزی هیندستان هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە کار بۆ ئەوە دەکەن گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لەنێوان هەولێر و شارەکانی هیندستان هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ