کوردستان
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نه‌سير مه‌مه‌دۆف، هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کردنەوەی كۆنسوڵخانه‌ى ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کرد.
رۆژی چوارشه‌ممه 07-06-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر له‌گه‌ڵ نه‌سير مه‌مه‌دۆف، هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە "بره‌ودان" به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان کردووە.
هه‌ردوولا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هاوڕابوون کە زه‌مينه و ده‌رفه‌تى "باش" هه‌ن بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا.
رۆژی 18-2-2023، سەرۆکی ئازەربایجان رایگەیاند، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر ده‌كات.
لە کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى و نه‌سير مهمهدۆفدا باس له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و رێكاری پێویست لەو بارەیەوە كرا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە نه‌سير مه‌مه‌دۆف، هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق کرد و لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان گفتوگۆیان کرد. pic.twitter.com/vmKs4rtfqf
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 7, 2023
رۆژی 18-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایش لە میونخ لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازربایجان کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە گوتی، هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئازربایجان کردووە.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەو کاتەدا، سەرۆکی ئازربایجان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی بانگهێشتی وڵاتەکەی کرد؛ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێچيرڤان بارزانى و نه‌سير مهمهدۆفیشدا باس لە سەردانەکە کرا.
وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تهوهرەکانى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ